مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەری (ڕۆژئاوای كوردستان) ئاشكرای دەكات كە لە چوارچێوەی پلانێك بۆ تێكەڵكردنی هێزەكانی هەسەدە بۆ ناو سوپای سووریا، پۆستی وەزیری بەرگری سووریا بۆ مەزڵووم عەبدی پێشنیار كراوە.
ئیلهام ئەحمەد، لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ ماڵپەڕی (المجلە) ڕایدەگەیەنێت “لەناو ئەو پێشنیارانەی خراوەتە ڕوو بۆ تێكەڵكردنی هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لەگەڵ سوپای سووریا، مەزڵووم عەبدی یان یەكێك لە سەركردەكانی هێزەكانی سووریای دیموكرات پۆستی سەرۆكی ئەركانی سوپای سووریا یان وەزیری بەرگری وەربگرێت.”


































































