نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی عەلی سیستانی کرد، دوای ئەوەی دوێنێ هاوژینەکەی کۆچی دواییکرد.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامەکەی لە ئێکس بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “بەوپەڕی خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی هاوسەری بەڕێزی مەرجەعی باڵای ئایینی، ئایەتوڵڵا عوزما سەید عەلی سیستانی-مان پێگەیشت”.
نێچیرڤان بارزانی، سەرەخۆشی و هاوخەمی لە عەلی سیستانی و بنەماڵەکەی کردووە و دەڵێت: “لە خوای گەورە داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەرفراوانترین رەحمەت و لێخۆشبوونی خۆی شاد بکات و جێگەی بەهەشت بێت و سەبووری و ئارامی بە دڵی هەموو کەسوکار و ئازیزانی ببەخشێت”






























































