کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاند، هاووڵاتی علی قاسو سمو، لە دایکبووی 1949 لە شاری مەککەی کۆچی دوایی کرد.
کاروان ستوونی دەشڵێت: عومرەکارەکە خەڵکی پارێزگای دهۆکە، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ هەر هاوکارییەک، بەڵام لەسەر ڕاسپاردەی خانەوادەکەی هەر لە شاری مەککە بەخاکی دەسپێرن.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، ئەمە هەشتەمین عومرەکارە لەسەرەتای ئەمساڵەوە لە سعوودییە کۆچی دوایی بکات.

































































