مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
چەند ڕۆژێكە خەڵكی لیبیا لە چەند ناوچەیەكی وڵاتەكەیان، پەلاماری كۆچبەران دەدەن و بە پێی سەرچاوە هەواڵییەكانی ناوچەكە تا ئێستا 12 كۆچبەر كە زۆرینەیان هاووڵاتیی وڵاتانی ئەفریقان كوژراون .
لە ئێستادا، لیبیا بووەتە یەكێكە لە دەرچە گەرمەكانی تێپەڕین بەرەو ئەورووپا، بۆیە ژمارەیەكی زۆر لە كۆچبەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە لە نێویاندا هاووڵاتیی كوردیش هەن، ڕوو لەو وڵاتە دەكەن بۆ ئەوەی لە سنوورە ئاوییەكانی لیبیاوە بەرەو وڵاتانی ئەورووپا بچن .
دوای كوژرانی 12 كۆچبەر لە لایەن خەڵكی لیبیاوە، ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان دەنگی ناڕەزایی خۆیان گەیاندووەتە دەسەڵاتدارانی وڵاتەكە، بۆیە هێزەكانی ناوخۆ و دەریاوانی لیبیا، هەڵمەتی گرتن و دیپۆرتكردنەوەی كۆچبەرانیان دەستیپێكردووە .


































































