مستەفا دۆلەمەری – بارزان:
لەسەر بودجەی شارەوانی، ژمارەیەك شەقام لەناو شارۆچكەی بلێ كۆنكریت دەكرێن، بەمەش ئاستی خزمەتگوزارییەكانی شارەوانییەكە بەرزتر دەكاتەوە.
نادر محەممەد، سەرۆكی شارەوانی بلێ، بە زاری كرمانجی گووت: بە گوژمەی 81 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی وەزارەتی شارەوانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەكانی سۆران، چەند كۆڵانێكی ناو شارۆچكەی بلێ كۆنكرێت دەكرێن، كە زۆر پێویستە ئەو كۆڵانانە كۆنكرێت بكەن بەتایبەتی كە وەرزی زستان بەڕێوەیە، بۆیە چەند كۆڵانێك پێویستیان بە قیرتاوكردن و كۆنكرێتكردن هەیە، بۆیە بڕیارمان داوە سێ لەو كۆڵانانە كۆنكریت بكەین.
سەرۆكی شارەوانی بلێ، گوتیشی: چەندین ڕێگەوبان پێویستیان بە قیڕتاوكردن هەیە، بۆ ئەو مەبەستە نزیكەی سێ ملیار دینار ڕەزامەندی وەرگیراوە، بەڵام بەهۆی بوونی قەیرانی دارایی تا ئێستا پارەكە وەرنەگیراوە بۆ قیڕتاوكردنی ئەو ڕێگەوبانانە.































































