بۆ یەکەمجار بەندکراوان لە کوردستان کارتێکی تایبەت بەخۆی دەبێت بۆ ڕاکێشانی پارە و، چیتر پارە بە کاش نابرێتە نێو چاکسازییەکان .
ئیحسان بابان، بەڕێوەبەری گشتیی چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند: داوامان کردووە، ئەو پارەی بۆ سزادراوان لەلایەن کەسوکارییانەوە دەنێردرێت، بە کارتی بانکی بێت، نەوەک بە کاش، دانەیەک لە کارتەکە لەلایەن سزادراوەکە دەبێت و دانەیەکی دیکە لەلایەن کەسوکارییەوە دەبێت.
گوتیشی:” هەر خێزانێک دەتوانێت مانگانە بڕی 300 هەزار دینار لەو کارتە تۆماری بکات.
ئاماژەی بەوە کرد، لە نێو چاکسازییەکان ئامێری تایبەت دادەنرێت .


































































