وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایدەگەیەنێت کە، هاوکاربوون بۆ رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان.
تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکدا ئاشکرای کرد کە، بەشداربوون لە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا کە هۆکاربوو بۆ دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا.
روونیشیکردەوە، لەپەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ حکومەتی عێراق و پابەندن بە سەرجەم هاوبەشەکانیان لە سەرانسەری ئەو وڵاتە، هەروەها کاردەکەن بۆ بنیاتنانی دەوڵەتێکی خاوەن سەروەری، سەقامگیر و گەشەسەندوو.
وتیشی: لە پەیوەندیدان لەگەڵ حکومەتی عێراق، پشتیوانی ئەو لایەنانە دەکەین کە مەترسی و کارە لە پێشینەکان لەگەڵمان هاوبەشی پێدەکەن.
هاوکات دووپاتیشی کردەوە، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی سوودی بۆ ئەمریکا و عێراقیش دەبێت.


































































