راگری پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر :
لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق یەكەمین جارە بەشێكی لەو شێوەیە دەكرێتەوە
مستەفا دۆلەمەری-مێرگەسۆر:
لیژنەی ئامادەكردنی پرۆپۆزەڵی كردنەوەی بەشی نوێ سەردانی پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆریان كرد و بڕیاریان دا بە كردنەوەی بەشێكی نوێ كە یەكەمجارە لەسەر ئاستی كوردستان دەكرێتەوە.
د.تاڵیب محەممەد، ڕاگری پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” لیژنەی نووسینی پرۆپۆزەڵی كردنەوەی بەشە نوێیە كە پێی دەگوترێت بەشی ڕووەكە پزیشكییەكان كە بەشێكی دەگمەنە لە گژوگیاكان دەرمان دروست دەكرێت و لە كاتی كردنەوەی یەكەم بەش دەبێت لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق”.
ڕاگری پەیمانگەی تەكنیكی مێرگەسۆر ئەوەشی گوت:” ئەم بەشە پێداویستی زۆری پێویستە بە تایبەت تاقیگەی كیمیایی كە دەبێت شوێنەكەی دوور بێت لە هۆڵەكانی خوێندن، چونكە هەندێك لەو ماددانە كە تاقی دەكرێنەوە، لەوانەیە زیانبەخش بن، بۆیە هەوڵی تەواو دەدەین بۆ ساڵی ئایندە ئەم بەشە بكەینەوە بە مەرجێك كە تەواوی ئەو پێداویستییانە بۆمان دابین بكرێن”.