بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بۆ تەواوی هاووڵاتییان بڵاوکردەوە و داوا دەکات لەکاتی کڕینی ئۆتۆمبێل گرێبەستی ئەلیکترۆنی بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند :” ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە دەکەین کە لەکاتی کڕینی ئۆتۆمبێل لە کۆمپانیا و پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل کە مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتی (تەحویل کردن) و تۆمارکردنی یەکەمجاری ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن، پێویستە لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ ئەنجامدانی -بەڕادی ئۆتۆمبێل -گرێبەستی ئەلیکترۆنیان پێ بێت، واتە پێش ئەوەی سەردانی بەڕادەکان بکەن گرێبەستەکانیان ئەنجام دابێت.
راشیگەیاندووە:” ئەمە بۆ کارئاسانی و خێرا ڕاپەڕاندنی کاری هاووڵاتییانە چونکە، گرێبەستی ئەلیکترۆنی -( العقد اڵالکترونی ) یەکەم قۆناغی جێ بەجێ کردنی مامەڵەکەیە و بەگەیشتنی بۆ ناو بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ ئەگەر گرێبەستەکە بەردەست نەبێت ئەوا بەچەند رێگەیەکی دژوار هاووڵاتی ناچار دەبێت لەڕێگەی دەستی دووەوە گرێبەست ئەنجام بدات بەم هۆیەشەوە هەڵە و کەم و کورتی و بارگرانی لەسەر شانی دروست دەبێت.

































































