مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئەندامێكی ئەنجوومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی دەسەڵات ڕایدەگەیەنێت “ئەگەر ئیسرائیل هێرش بكاتە سەر ئێران، دەستبەجێ ئەمەریكا دەكەینە ئامانج.”
سەردار موحسین ڕەزایی، ئەندامی ئەنجوومەنی دیاریكردنی بەرژەوەندییەكانی دەسەڵاتی ئێران، ڕاگەیاند “كۆماری ئیسلامی نیازپاكی خۆی بە ئەمەریكا و ئەورووپا نیشاندا و ئیتر هیچ هۆكارێك بۆ چوونە ناو دانوستانی بێ ئاكام لە ئارادا نییە،”
دەشڵێت”ئێمە نیشانماندا كە بەڕاستی بەدوای كۆنترۆڵكردنی شەڕ داین و ڕێگریمان لە بڵاوبوونەوەی كرد و تەنانەت زیاتر لە سەدا ٣٠ـى هێزمان بەكارنەهێنا،”
ڕەزایی جەخت لەوەش دەكاتەوە “ئەگەر بچینە ناو دانوستانەوە، نابێت لە هیچ بارودۆخێكدا ئامرازی سەربازی لە دژی ئێران بەكار بهێنرێت. ئەگەرنا تۆڵە دەكەینەوە؛ نەك تەنیا لەگەڵ ئیسرائیل، بەڵكوو لەگەڵ ئامانجەكانی ئەمریكاش لە ناوچەكەدا.”


































































