وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن، ئاشكرای ده‌كات، سەرووی دوو هەزار كیلۆمەتر ڕێگای نوێ قیڕتاو كراوه. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، زیاتر لە 600 پڕۆژەی ڕێگاوبان تەواو کراوە، کە تێچوویان زیاترە لە یەك ترلیۆن دیناره.
دانا عەبدولكەریم، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتیەجێكردنی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ، له پرێس كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ” سەرووی دووهەزار كیلۆمەتر ڕێگای نوێ قیڕتاو كراوه، هه‌روه‌ها رێگای 250 گوند قیڕكراوە، زیاتر لە 600 پڕۆژەی ڕێگاوبان تەواو کراوە، کە تێچوویان زیاتر لە یەك ترلیۆن دیناره.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: “سەرباری قورسی قەیرانی دارایی، ئه‌وه‌ی بۆ رێگاوبان له‌م كابینه‌یه كراوه زۆرگه‌وره بووه و داتاكانیش سه‌لمێنه‌ری ئه‌م راستیه‌ن .”
وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه باسی له‌وه‌ش كرد: “دوای ڕێككەوتنی بەغدا و هەولێر، ئه‌مه ده‌رگایه‌كی باشمان بۆ ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین لە ساڵانی داهاتوو پڕۆژەی زیاتر جێبەجێ بكەین و خزمه‌تی هه‌موو لە كوردستان بكه‌ین.”
جه‌ختی كرده‌وه: “لە كابینەی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا زۆرترین خزمەت بە پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی و گەرمیان و ڕاپەڕین کراوە، بەشێكی پڕۆژە ستراتیژییەكانی ساڵانی ڕابردوو تەواو نەكرابوون تەواو کران، چەندین پڕۆژەی تری گرنگی ڕێگاوبان ئێستا بەخێرای كاریان تێدا دەكرێت، چەندین پڕۆژەی تریشمان هەیە دەخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە.”


































































