بریارە ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی ئەیلوولی 2025، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بارزانی کۆببێتەوە.
کۆبوونەوەکە تایبەتە بە گفتوگۆکردن لە بارەی دۆخی سیاسی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە و پرسی ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و گفتوگۆکانی ھەولێر و بەغدا.
لەم کۆبوونەوەیە دوا ھەنگاوەکانی پێکھێنانی کابینەی 10و تاوتوێ دەکرێت چاوەروان دەکرێت بڕیاری کۆتایی لە ئەنجامی گفتوگۆگانی نێوان شاندنی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بدرێت و دوای ئەم کۆبوونەوەیە ھەنگاوە یاسایی و سیاسیەکان بۆ کۆبونەوەی پەرلەمان و پێکھێنانی حکوومەت دەستپێبکات.


































































