زاری کرمانجی :
بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیێنێت, خشتەی مووچەی مانگی ٩ لە سیستەمی پەیڕۆڵ ئامادەیە و بەکارهێنەرانی KRDPASS دەتوانن وردەکاریەکانی مووچەیان ببینن.
هیوا ئەفەندی بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر داوای سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکایەتی دیوان و وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە مانگی داهاتووەوە، لیستی مووچەی خانەنشێنانیش بە تەواوی بە سیستەمی پەیڕۆڵ ئامادە دەکرێت. بەمەش وەزارەتی دارایی کۆنتڕۆڵی تەواوی بەسەر پرۆسەی دابین کردن و دابەش کردنی مووچە بە شوازێکی دیجیتاڵی پێشکەوتوو و دادپەروەرانە دا دەبێت.
گووتیشی:” سیستەمی دیجیتاڵی پەیڕۆڵ یەکێک لە گرنگترین ئەو سیستەمانەیە کە لە چوارچێوەی چاکسازیەکانی حکومەتی هەرێم لە کابینەی ٩ دا جێبەجێ کراوە و کۆتایی بە کێشەیێکی قوڵ دا هێناوە.
































































