محەممەد مەحموود- سۆران:
بەپێی ئامارەکانی بنکەی تەندروستی ژیانەوەی نوێ بۆ هاوسەرگیری لە سۆران ، مانگی 9 زیاتر لە 300 کەس لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران هاوسەرگیریان کردووە ، بەراورد بە مانگی 8 ئامارەکە کەمی کردووه.
د. وریا محەمەدەمین، بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستی ژیانەوەی نوێ بۆ هاوسەرگیری، بە زاری کرمانجی راگەیاند” لە مانگی 9 ئاماری هاوسەرگیری بەراورد بە مانگی 8 کەمیکردووە ، بە پێی ئەو پشکنینە خوێنانەی لە بنکەکەمان کراون لە مانگی ئەیلول 330 کەس چوونەتە نێو پڕۆسەی هاوسەرگیری
لە مانگی ئاب، 384 کەس چووبونە نێو پڕۆسەی هاوسەرگیری، بەپێی ئەو ئامارەش بێت مانگی ئاب ژمارەی ئەو کەسانەی لە سنووری ئیدارەی سۆران چوونەتە نێو پڕۆسەی هاوسەرگیری زیاتربووە له مانگی 9″.
د. وریا محەممەدەمین ، گوتیشی ” لە نێو ئاماری هاوسەرگیری ئەو مانگە 6 کەس هەڵگری تالاسیمابوونە، بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستی ژیانەوەی نوێ بۆ هاوسەرگیری، ئەو ئامارەشی خستەروو کە تایبەت بوو بەو کەسانەی لە رێگەی نیشنگەکانەوە هاتوونەتە سۆران و 14 کەس پشکنینی خوێنیان بۆ کراوە و 30 کەسیش لەوانەی لە رێگەی چاودێرییەوە نێردرابوون پشکنینی خوێنیان بۆ ئەنجامدراوە.
































































