فەرمانگەی میدیا و زانیاری، بڵاوی كردەوە: “بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ نەگەڕاندنەوەی پێشینەی هاوسەرگیریی خاوەنپێداویستییانی تایبەت چووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و ئەو توێژەی كۆمەڵگە لێی سوودمەند دەبن.”
ئاماژەی بەوەش داوە: “دوای ئەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵی 2013 بڕیاری دا بە خەرجکردنی 5 ملیۆن دینار، وەک پێشینەی هاوسەرگیری بۆ خاوەنپێداویستییانی تایبەت، ئەمساڵیش بۆ هاوكاریی دارایی ئەو توێژە، بڕیاری دا لە گەڕاندنەوەی پێشینەكە خۆش بێت.”
فەرمانگەی میدیا و زانیاری جەختی كردووەتەوە: “كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەوڵی داوە گرنگیی زۆر بە شێوەژیانی خاوەنپێداویستییانی تایبەت بدات و لە ڕێگەی ئاسانكارییە جۆراوجۆرەكانەوە، ئاوێزانی كۆمەڵگەیان بكاتەوە و ژیانی ئاسایی خۆیان بەڕێ بكەن.”


































































