مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران دووپاتی كردەوە كە ئەمەریكا دەیەوێت ئێران لاواز بێت و توانای خۆ به‌ڕێوه‌بردنی نه‌بێت ،به‌تایبه‌تی له‌بواری وزه‌دا، راشیگه‌یاند ئێران به ره‌چاوكردنی بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كان پارێزگاری له مافه ره‌واكانی خۆی ده‌كات .
ئاژانسی هه‌واڵی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه پزیكشییان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاندووه : ئەمه‌ریكا دەیەوێت ئێران لاواز بێت، جەختیشی لەوەش كردەوە كە گەلەكەمان دركی بەوە كردووە كە لە رێگەی یەكڕیزیمانەوە دەتوانین وڵاتەكەمان بنیات بنێین و پشت ئه‌ستوور به یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رگریی له مافه‌كانی خۆمان و وزه‌ی ناوخۆیی بكه‌ین.
سه‌رۆك كۆماری ئێران راشیگه‌یاند : پێویستە لە ناوخۆدا یەكبگرین بە بەكارهێنانی توانا گەورەكانمان چارەسەر بۆ هەموو كێشەكان بدۆزینەوە.
روونیشی كردەوە، ئێمە ئامادەیی خۆمان بۆ گفتوگۆ و پشكنین و روونكردنەوە سەبارەت بە یۆرانیۆمی پیتێنراو راگەیاندووه، بەڵام ئەوروپییەكان هه‌میشه بیانوو ده‌گرن.
گووتیشی: لەگەڵ ئەوروپییەكان گەیشتینە رێككەوتنێكی سەرەتایی سەبارەت بە میكانیزمی دووبارە نه‌بوونه‌وه‌ی سەپاندنەوەی سزاكان، بەڵام ئەمه‌ریكا دژی ئه‌وه بووه ،چونكه ئێرانێكی لاوازی ده‌وێت. .

































































