دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ یەکشەممە ئاماژەی بە ئەگەری پێشکەوتن لە قەیرانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کرد و جەختی لەوە کردەوە:هەموو کەس ئامادەیە بۆ شتێکی سەرنجڕاکێش، ئهمهشی پێش سەردانەکەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ کۆشکی سپی خستهڕوو.
ئهمڕۆ یهكشهممه 28ی ئهیلوول، ئاژانسی “فرانس پرێس” بڵاویكردووهتهوه: دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکیدا لە تۆڕی سۆشیال میدیای خۆی بەناوی “تروس سۆشیال” نووسیویەتی: “دەرفەتێکی ڕاستەقینەمان هەیە بۆ ئەوەی کارێکی گەورە بکەین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەموو کەسێک ئامادەیە بۆ شتێکی سەرنجڕاکێش، شتێکی بێ وێنە. ئێمەش دەیکەین.”
هاوكات ، ترهمپ رۆژی هەینی لە واشنتۆن بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: “پێموایە رێککەوتنێکمان هەیە لهگهڵ نهتانیاهۆ سەبارەت بە غەزە.”
جێی باسه، بەر لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، نهتانیاهۆ رەتکردنەوەی دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی دووپاتکردەوە و سوێندی خوارد کە ئەرکەکەی بە ئەنجام بگەیەنێت لە دژی حەماس، ئەمەش چەند ڕۆژێک دوای ئەوەی شانشینی یەکگرتوو، فەرەنسا و وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوا دانیان بە دەوڵەتی فەلەستین دانا.
بهگوێرهی زانیارییهكان، بڕیار وایه بهیانی دووشەممە 29-9-2025 نهتانیاهۆ لە کۆشکی سپی چاوی بە دۆناڵد ترەمپ بکەوێت.
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی غهزه کە نەتەوە یەکگرتووەکان بە متمانەپێکراوی دەزانێت، ئیسرائیل له بهردهوامی هێرشهكانیدا تا ئێستا 66 هەزار کەسی له غهزه کوشتووە کە زۆرینەیان خەڵکی سڤیلن.

































































