زاری كرمانجی-سۆران
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لیستی ناوی زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییەکانی هەرێمی کوردستان (حکومی و تایبەت) بڵاودەکاتەوە کە بۆ ساڵی نوێی خوێندنی (2025-2026) خوێندکاران و قوتابیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن تیایدا درێژە بە خوێندن بدەن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی وەک بەرچاوڕونییەک بۆ دایکان و باوکان و خوێندکاران و قوتابیان و کەسوکارییان ڕایدەگەیەنێت، لە هەرێمی کوردستان (16) زانکۆی حکومی ئەمساڵ خوێندکاران و قوتابیان لە کۆلێژ و بەشە جیاوازەکان وەردەگرێت، ئەمە جگە لە ئەنجومەن و دەستەیەک کە تایبەتن بۆ بواری پزیشکی و توێژینەوەی زانستی.
سەبارەت بە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بەپێی یاسای ژمارە (2)ی ساڵی (2013)ی یاسای زانکۆ تایبەتەکان لە هەرێمی کوردستان، لە ئیستادا وەزارەت تەنها مۆڵەتی بە (17) زانکۆ و کۆلێژە زانکۆیی تایبەت داوە بۆ ئەوەی ساڵی نوێی خوێندن قوتابی و خوێندکار وەربگرێت.
لەدەرەوەی ئەم لیستە هیچ زانکۆیەکی دیکە باوەڕپێکرا نیە. هەروەها (32) پەیمانگەی تایبەتیش مۆڵەتی کارکردنیان هەیە.
زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان؛
- سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین
- سەرۆکی زانکۆی سلێمانی
- سەرۆکی زانکۆی دهۆک
- سەرۆکی زانکۆی هەولێری پزیشکی
- سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی
- سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک
- سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر
- سەرۆکی زانکۆی کۆیە
- سەرۆکی زانکۆی سۆران
- سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە
- سەرۆکی زانکۆی زاخۆ
- سەرۆکی زانکۆی گەرمیان
- سەرۆکی زانکۆی ڕاپەرین
- سەرۆکی زانکۆی چەرموو
- سەرۆکی زانکۆی ئاکرێ بۆ زانستە کردارییەکان
- سەرۆکی زانکۆی پۆلیتەکنیکی گەرمیان
- سەرۆکی دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی
- سەرۆکی ئەنجومەنی کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان
زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان؛
پارێزگای هەولێر/ - زانکۆی جیهان – هەولێر
- زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک
- زانکۆی لوبنانی-فەرەنسی
- زانکۆی نۆڵیج
- زانکۆی کاسۆلیک
- زانکۆی هەولێری نێودەوڵەتی
- زانکۆی بەیان
- کۆلێژی قەڵای زانکۆیی بۆ دیراساتی ئایینی
پارێزگای سلێمانی/ - زانکۆی ئەمریکی لە عێراق – سلێمانی
- زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆژیا
- زانکۆی قەیوانی نێودەوڵەتی
- زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی
- زانکۆی جیهان – سلێمانی
- زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک – لقی سلێمانی
- کۆلێژی کۆیەی زانکۆیی بۆ دیراساتی ئایینی
پارێزگای دهۆک/ - زانکۆی نەورۆز
- زانکۆی جیهان – دهۆک
https://gov.krd/…/%D8%B2%D8%A7%D9%86%DA%A9%DB%86-%D9…/
https://regayzanko.com/assets/universities_guide.pdf
































































