ئادار گەردی-سۆران
وەك پسپۆران ئاماژەی بۆ دەكەن: ” وزەی خۆر بەهۆی گەرمی و ڕووناكی خۆرەوە دروست دەبێت، كاتێك بەرهەم دێت كە وزەكە بگۆڕدرێت بۆ كارەبا یان بۆ گەرمكردنی هەوا و ئاو یان ماددەی تر بەكاربهێنرێت”.
لەگەڵ ئەوەشدا: ” دەتوانرێت سود لە وزەی خۆر وەربگیرێت بۆ دروستكردنی سووتەمەنی وەك هایدرۆجین هەروەها سەرچاوەیەكی پاكە و وزەی نوێبونەوەی بێكۆتایە و هیچ دەردانی گازی زیانبەخش دروست ناكات تا ئەو كاتەی خۆر بەردەوام بێت لە درەوشانەوە.
لە هەمان كات دا دەتوانین سود لە وزەی خۆر وەربگرن لەوكاتانەی كە ئاسمان هەوراوی بێت و خۆر لەدەرەوە نەبێت تەنها پێویستە كەمێك رووناكی هەبێت بۆئەوەی وزەكە كاری خۆی بكات.
ئەو سوودانەی لە وزەی خۆرەوە دروست دەبێت بریتییە لە:
-دۆستی ژینگە كارەبا بەرهەم دەهێنێت بەبێ پیسبوونی ژینگە یان دەردانی گازی زیانبەخش
-كەمكردنەوەی تێچووی كارەبا
- كارەبا دەگەیەنێت بۆ شوێنە دوورەكان كە بە تۆڕی كارەباوە نەبەستراون.
-دەرفەتی كار دەستپێشخەرییەكانی وزەی خۆر هەلی كار لە دامەزراندن، بەرهەمهێنان و چاودێریكردندا دابین دەكەن.

































































