بەرزترین پردی جیهان کە بەرزییەکەی 625 مەتر دەبێت، لە باشووری چین کرایەوە و لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 28-9-2025بەڕووی هاتووچۆدا کراوەیە.
درێژی ئەم پردە 2890 مەتر لەسەر دۆڵی هواجیانگ و ڕووباری بیپان لە پارێزگای گویژۆ دروستکراوە.
پانترین درێژی پردەکە (مەودای نێوان دوو دینگە) 1420 مەتر دەبێت، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە بۆ پانترین درێژی پردەکە لە ناوچە شاخاوییەکان.
دروستکردنی پردەکە لە ساڵی 2022 دەستیپێکردووە و لە ماوەی کەمتر لە چوار ساڵدا تەواو بووە.


































































