بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند: یەکێتی ئەوروپا بەبێ دواکەوتن سزاكانی سەر ئێران دەسەپێنین.
کایا کاڵاس لەكاتی ئەم لێدوانەدا گووتیشی” ئەم هەنگاوە بە مانای کۆتایی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران نییە، بەڵام چارەسەری بەردەوام بۆ پرسی ئەتۆمی ئێران تەنیا لە ڕێگەی دانوستانەوە دەتوانرێت بەدەست بهێنرێت بە ئامانج بگات”.
لە لایەكی دیكەشەوە مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش پێشتر ڕایگەیاندبوو” دیپلۆماسی وەک بژاردەیەک دەمێنێتەوە و ڕێککەوتن باشترین دەرئەنجامی مومکین دەبێت بۆ ئێران و جیهان”.
لە لای خۆشیەوە ئێران دەڵێت دان بە سزا سەپێنراوەکاندا نانێت و هۆشداریشی داوە کە “بە شێوەیەکی گونجاو و یەکلاکەرەوە وەڵام دەداتەوە”.































































