ئەژین غەفار-زاری کرمانجی
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سۆران بڵاویکردەوە، نرخی پڕکردنەوەی فۆڕمەکانی زانکۆلاین؛ نابێت لە ٧ هەزار دینار زیاتر بێت.
لە ڕاگەیاندراوێکدا، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی سۆران نرخی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاینی دیاری كردوە: نابێت ناوەندەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمەکانی زانکۆلاین؛ لە ۷ هەزار دینار زیاتر وەربگرن لە دەرچووانی پۆلی ۱۲.
هەروەها ئاگاداری گشت ئەو شوێنانە دەکانەوە کە پابەندی هەڵواسینی نرخ بن لە سەنتەرەکانیان. بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە.
داواكاریشن لە هاووڵاتییان و خوێندکاران لەکاتی بینینی سەرپێچی و وەرگرتنی زیاتر لە بڕە پارەی دیاریکراو، بۆ تۆمارکردنی سکاڵا دەتوانن لە ڕێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆنانەی خوارەوە پەیوەندی بکەن:
07502125544 قەزای ناوەندی سۆران
07509683135 ناحیەی دیانا
07518946162 قەزای خەلیفان

































































