مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، دوای دە ساڵ جارێكی دیكە سزاكانی سەر ئێرانی كارا كردەوە و وەزیری دەرەوەی ئەمریكاش داوا لە ئێران دەكات بەپەلە لەگەڵ ئەمەریكا گفتوگۆی ڕاستەوخۆی دیپلۆماسی بكات .
بەهۆی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران، ئەمڕۆ یەكشەممە 28ـى ئەیلوولی 2025، ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، لەڕێی میكانیزمی”سناب باك” سزاكانی سەر ئەو وڵاتەی كارا كردەوە.
دوای سەپاندنەوەی سزاكان، ئەڵمانیا و بەریتانیا و فەرەنسا داوایان لە ئێران كرد گرژییەكان زیاتر نەكات و كار بۆ جێبەجێكردنی پابەندییەكان بكات كە بە یاسا لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی بۆی دیاریكراوە .
هاوكات ماركۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا داوای لە تاران كرد بە زووترین لەگەڵ ئەمریكا گفتوگۆی ڕاستەوخۆی دیپلۆماسی بكات.































































