زاری کرمانجی :
بەرپرسی بنکەی کۆمسیۆنی سیدەکان، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” دەنگدەرانی خۆشەویستی سنوری قەزای سیدەکان ئاگادار دەکەینەوە کەوا ئەو دەنگدەرانەی پێشتر کرداری بایۆمەتریان ئەنجامداوە یاخود گۆڕانکاریان لەشوێنی دەنگدان کردبوو سەردانی بنکەکەمان بکەن .
خالص ستار عمر، بەرپرسی بنکەی کۆمسیۆنی سیدەکان، دووپاتی کردەوە، لەئێستادا بەشێکی زۆری کارتی دەنگدانی ئەو کەسانە گەڕاوەتەوە کەوا ئەو کردار و پرۆسەیان ئەنجامداوە دەتوانن سەردانمان بکەن و کارتەکانیان وەربگرنەوە بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق .
گووتیشی:” بۆ وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدان، پێوییستە بەڵگەنامەی کارتی نیشتیمانی، کارتی دەنگدان بۆ ئەوانەی شوێنی دەنگدانیان گۆڕیوە یان کارتی دەنگدانیان لایە.


































































