سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە پشتبەستن بە “هەندێک سەرچاوەی ئاگادار” هۆشداری دا کە گفتوگۆ سەبارەت بە هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران لە ئارادایە.
ناوبراو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دوای بەشداری کردن لە ٨٠ هەمین دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک گووتی: ” ئەوەی ئێوە ناوبەناو دەنووسن و شرۆڤەکارانی سیاسیش دەوروژێنن – هەڕەشەی بەردەوامی هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران – هێشتا بوونی هەیە و بە گوێرەی هەندێک سەرچاوەی ئاگادار، تەنانەت لە ئاستی پراکتیکیشدا بیری لێدەکرێتەوە. ئەمەش كاریگەری لەسەر دۆخەکە دەکات.”
لاڤرۆڤ گووتیشی: هەم هەڕەشە سەربازییەکان و هەم ئەو ڕێوشوێنانەی کە ئامانجیان خنکاندنی ئابووری ئێرانە، بە شێوەیەکی هاوئاهەنگ داڕێژراون.

































































