مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ڕاگەیاند “كۆمیسیۆن لیژنەیەكی تایبەت بە چاودێریكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن پێكدەهێنێت و دەشڵێت “ڕێوشوێنی توند لە بەرامبەر سەرپێچیكاران دەگرینە بەر و سزای قورسیان دەدەین،”
عیماد جەمیل، بەرپرسی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند “كۆمیسیۆن لیژنەیەكی چاودێری تایبەت بە بانگەشەی هەڵبژاردن پێكدەهێنێت و هێزەكانی ئەمنیش ڕۆڵێكی باڵایان لە پاراستنی هەڵمەتەكەدا دەبێت.”
عیماد باس لە ئەركی لیژنەكان دەكات و دەڵێ”چاودێریكردنی سۆشیاڵ میدیا و دەزگاكانی ڕاگەیاندن و هەروەها چاودێریكردنی بانگەشە و تۆماركردنی ئەو كارە تێكدەرانەی كە ڕوو دەدەن وەك دڕاندنی پۆستەر، شێواندنی وێنەی بەربژێرەكان و بۆیاخكردنی دروشمەكانە،”
بەرپرسی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمیسیۆن جەخت لەوەش دەكاتەوە كە سزای توندی ئەو كەس و لایەنانە دەدەن كە سەرپێچیی ڕێنمایییەكانی كۆمیسیۆن دەكەن و ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە كە پێ بژاردن و بەندكردن لە خۆ دەگرێت.
































































