زاری كرمانجی-سۆران
ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر بڵاوی كردەوە: سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی ( حجز الكترونی ) کارایە هاوڵاتیان دەتوانن نۆرە دابنێن بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە ھەرچوار نووسینگەی سنووری پارێزگای ھەولێر ، نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر (أربیل المركزی) و نووسینگەی دووی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر (أربیل الپانی) و نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران و نووسینگەی پاسپۆرتی کۆیە.لە ئێستادا نۆرە بۆ رۆژانی یەکشەممە تاوەکوو چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەستە.
٠ دانانی نۆرە لە ڕێگای ئەپلیکەیشنی (الجواز العراقی ) دەبێت لە ڕێگای مۆبایلەکەی خۆتەوە کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە یان لە رێگای ویبسایت کە لەخوارەوە لینکەکەی دانراوە دەتوانی حجزەکە بکەیت و نۆرە بۆ خۆت و ئەندامانی خێزانەکەت دابنێیت و کات و رۆژی سەردانت دیاری دەکەی و لە کۆتاییدا بارکۆدێکت بۆ دیار دەکەوێت وێنەی بگرە و لەمۆبایلەکەت ھەلیگرە لە رۆژی سەردانی کردنت بەکاردێت بۆ ڕایی کردنی مامەلەکەت.
٠ پێویستە کارتی بانکی ماستر کارد یان ڤیزا کاردت پێ بێت لەکاتی سەردانی کردن ) و بەناوی خۆت بێت و بە دیناری عیراقی تێدابێت بۆ پێدانی ڕسوومات کە بڕەکەی ٩١٠٠٠ هەزار دینارە.(دەتوانی کارتی بانکی (هەژماری من) بەکاربهێنیت بۆ پێدانی رسوومات).
٠ کارتی نیشتمانی ڕەسەن مەرجە بۆ دەرهێنان و نوێکردنەوەی پاسپۆرت،وە پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێ کردنەوەی پاسپۆرت بێت.
٠ ئەو ھاولاتیانەی نۆڕەیان بۆ شەفتی ئێوارەیە پێویستە دوو کاتژمێر پێش کاتی نۆرەکەت لە نووسینگەی پاسپۆرت ئامادەبیت بۆ ڕایی کردنی مامەلەکەت.
- بۆ خوار ١٨ ساڵ پێویستە باوک (وەلی ئەمر )خۆی ئامادەبێت لەکاتی جێبەجێ کردنی مامەلە و وەرگرتنەوە.
لینکی وێب سایتی نۆرەگرتن :
http://epp.iq/home


































































