محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ڕۆژی ڕایگەیاند: کۆماری ئیسلامیی ئێران جێ بەجێ کردنی میکانیزمی سناپ باك و گەڕانەوەی بڕیارنامەکانی گەمارۆکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە نایاسایی دەزانێت و خۆی بە پابەندبوون بە بڕگەکانیان لەوان ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم نازانێت”.
ناوبراو لە قسەکانیدا وەک سەرۆکی ئەنجوومەن جەختی لەوە کردەوە کە ئەو سزایانەی لەم بڕیارنامەیەدا هاتووە بە بەراورد لەگەڵ سزاکانی ئەمریکا بەرچاو نین.
قالیباف گووتیشی” فاکتەری سەرەکی پاراستنی بەرژەوەندی و ئاسایشی نەتەوەیی ئێران تەنیا و تەنیا بەهێزبوونە، تاکە ڕێگە بۆ ڕاگرتنی دوژمن لە هێرشکردنە سەر ئێران بەهێزکردنی تواناکانی بەرگری و پاراستنی یەکگرتوویی نیشتمانی دەبێت”.

































































