جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان پەیامێكی بڵاو كردەوە و لە بەشێكی پەیامەكەیدا ئاماژە بەوە دەكات:
ئێزگەی دەنگی کوردستان، مێژوویەکی پڕ لە سەروەری و شانازی لە کاروانی ڕاگەیاندنی کوردستاندا هەیە، خاوەنی پێگەیەکی سەنگین و ڕێزلێگیراوە.
دەقی پەیامی مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان.
بەڕێزان بەڕێوەبەر و کارمەندانی دەنگی کوردستان : بە بۆنەی (62)مین ساڵیادی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاراستە دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم. ئێزگەی دەنگی کوردستان، مێژوویەکی پڕ لە سەروەری و شانازی لە کاروانی ڕاگەیاندنی کوردستاندا هەیە و وەک ئیزگەیەکی دێرین و دەنگی شۆڕش و داستان و نەبەردییەکانی پێشمەرگەی کوردستان، خاوەنی پێگەیەکی سەنگین و ڕێزلێگیراوە. دەستخۆشی لە تەواوی کارمەندەکانتان دەکەم و هیوادارم هەمیشە لە پێشکەوتنی بەردەوام و پێشەنگیدابن لە پێناو گەیاندنی ڕاستیەکان و پەرەپێدانی هزری نیشتمانپەروەریی و بەرگریکردن لە مافەکانی گەلی کوردستان.


































































