زاری كرمانجی-سۆران
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچوی هەرێم بڵاوی كردووەتەوە: “ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوڵاتییانە دەکەینەوە لەکاتی کڕینی ئۆتۆمبێل لە کۆمپانیا و پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل کە مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتی (تحویل کردن) و تۆمارکردنی یەکەمجاری ئۆتۆمبێلەکانیان دەکەن، پێویستە لەکاتی سەردانیکردنیان بۆ ئەنجامدانی -بەڕادی ئۆتۆمبێل -گرێبەستی ئەلیکترۆنیان پێ بێت، واتە پێش ئەوەی سەردانی بەڕادەکان بکەن گرێبەستەکانیان ئەنجام دابێت، ئەمەش بۆ کارئاسانی و خێرا ڕاپەڕاندنی کاری هاوووڵاتییانە”٠
ئەوەش خراوەتەڕوو: “
- گرێبەستی ئەلیکترۆنی -( العقد اڵالکترونی ) یەکەم قۆناغی جێبەجێ کردنی مامەڵەکەیە و بەگەیشتنی بۆ ناوبەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ، ئەگەر گرێبەستەکە بەردەست نەبێت ئەوا بەچەند ڕێگەیەکی دژوار هاووڵاتی ناچار دەبێت لەڕێگەی دەستی دووەوە گرێبەست ئەنجام بدات, بەم هۆیەشەوە هەڵە و کەم و کورتی و بارگرانی لەسەر شانی دروست دەبێت.


































































