نووری مالیكی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، پەیامێك ئاگاداركەڕەوەی ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی كرد.
ماڵیكی دەڵێت” نابێ سەرۆک وەزیران لە هەڵبژاردنەكاندا ڕکابەری بکات”.
ئاماژەی بەوەداوی” چوارچێوەی هەماهەنگی بریاڕ دەدا و کەسی شیاو دیاری دەكات كێ دەكاتە سەرۆكی سەرۆكی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیران”.
نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە چاوپێكەوتنە تەلەفزیۆنییەكەیدا جەختیکردەوە ” ھەر دەستوەردانێکی لایەنە دەرەکییەکان لەهەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران ڕەتدەکەنەوە”.
ئاشكرایكرد،” چوارچێوەی هەماهەنگی بەلیستی جیا دەچێتە ناو هەڵبژاردنەکانەوەو دواتر لە یەك كوتلە یەکدەگرنەوە”.
لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا نووری مالیكی گووتی ” ٨ هەزار و ٦٠٠ سوپاسنامە و ڕێزلێنان بەیەکجار کراوە بۆ فەرمانبەران وەک بانگەشەیەکی ھەڵبژاردن، ئەمەش لە مێژووی حکومەتەکانی عێراقدا نەبووە”.

































































