فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى وه‌ڵامى هه‌ڕه‌شه‌كانى بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل ده‌داته‌وه كه گوتبووى، “سه‌ركرده‌ى میلیشیاكان له‌ناو ده‌به‌ین” فوئاد حوسێنیش ده‌ڵێ، “هێرشكردنه سه‌ر هه‌ر عێراقییه‌ك هێرشه بۆ سه‌ر عێراق و سه‌روه‌رییه‌كه‌ى”.
فوئاد حوسێن له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانى گووتى “هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌روه‌ریى عێراق به ئامانج بگرێت. هێرشكردنه سه‌ر هه‌ر عێراقییه‌ك، هێرشه بۆ سه‌ر عێراق و سه‌روه‌رییه‌كه‌ى”.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق دووپاتى ده‌كاته‌وه، عێراق قبووڵى ناكات له سه‌ر خاكه‌كه‌ى هێرشى ده‌ره‌وه ئه‌نجام بدرێت و ده‌ڵێ، “عێراق وڵاتێكه سه‌روه‌ریى خۆى هه‌یه و رێگه نادات گۆڕه‌پانى پاكتاوكردن و هه‌ڕه‌شه بێت بۆ سه‌ر ته‌ناهى ناوچه‌كه”.
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له وتارێكدا له كۆمه‌ڵه‌ى گشتى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك گووتى “ئه‌گه‌ر میلیشیاكانى عێراق هێرشمان بكه‌نه سه‌ر سه‌ركرده‌كانیان له‌ناو ده‌به‌ین”.

































































