بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: “ئێمە میلیشیاکان لە عێراق لەناو دەبەین”.
ناتانیاهۆ لە وتارەکەیدا بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان كە دوێنی 26-9-2025 پێشكەشی كرد ڕایگەیاند،:”ئێران بە خێرایی بەرنامەیەکی بەرفراوانی چەکی ئەتۆمی و مووشەکی بالیستیکی پەرەپێدەدا، ئامانجی ئەو بەرنامەیە نەک تەنها لەناوبردنی ئیسرائیل بەڵکو هەڕەشەکردن بوو لە ئەمریکا”.
گوتیشی: بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکی بالیستییەکانی ئێرانمان تێکشکاند و میلیشیاکانی عێراق لەناو دەبەین.
هەروەها ئاماژەشی بەوە داوە: ئێمە ئاسمانی سەر ئێرانمان کۆنتڕۆڵ کرد، فڕۆکەوانەکانمان شوێنەکانی پیتاندنی یۆرانیۆمیان لەوێ بۆردومان کرد.































































