زاری كرمانجی-سۆران:
نرخی نەوتی ماڵان ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو هەر بەرمیلێك 10 هەزار دینار گران بووە. نەوتفرۆشێكیش دەڵێت: ڕۆژبەڕۆژ نرخی نەوت گرانتر دەبێت.
مەغدید ئۆمەراوەیی نەوت فرۆش لە قەزای ناوەندی سۆران، بۆ زاری كرمانجی گوتی: ئێستا لە بازاڕی سۆران نرخی بەرمیلێك نەوتی بەسرا بە 160 هەزار دینارە، نەوتەكەی دیكەش كە وەكو هی بەسرا باش نییە، نرخی یەك بەرمیل 150 هەزار دینارە.
ئەو نەوت فرۆشە، دەشڵێ: نرخی نەوت بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو هەر بەرمیلێك 10 هەزار گرانتر بووە، پێشبینی دەكرێت هێشتا نرخەكەی بەرز بێتەوە.


































































