د. کامەران ڕەسوڵ، پسپۆڕی زانستی خۆراک
بەها خۆراکییەکانی یەک کەوچکێکی چێشت دۆشاوی خورما ئەم پێکهاتووانەی تێدایە :
60 کالۆری، یەک گرام پرۆتین، 14 گرام کاربۆهێدرات،10 گرام چەوری، 10 گرام شەکر و کەمتر لە یەک گرام ماددە ڕیشاڵییەکان، هەروەها سەرچاوەیەکی باشە بۆ مەگنیسیۆم، کالسیۆم، ئاسن، مەنگەنیز و ڤیتامین B6.
گرنگترین سوودە تەندروستییەکانی بریتین لەمانەی خوارەوە:
- خۆپاراستن و یارمەتی چارەسەرکردنی کەمخوێنی و کەمی ماددەی ئاسن دەدات.
- کەمکردنەوەی ئەگەری نەرم بوونەوەی ئێسک بە هۆی بوونی بڕێکی باش لە مەگنسێوم و کالسێوم .
- بەهێزکردنی تەندروستی دڵ و یارمەتی دابەزینی فشاری خوێن بە هۆی بوونی بڕێکی باش لە پۆتاسیۆم.
- بەهۆی هەبوونی ماددە دژە ئۆکسانەکان سوودی هەیە بۆ یارمەتی خۆپاراستن لە چەند جۆرێک شێرپەنجە .
- قژ بەهێز دەکات.
- وەک جێگرەوەی شەکر بەکار دێت لە دروستکردنی شیرینی، چونکە هێندەی شەکری سپی ڕێژەی شەکرەی خوێن بەرز ناکاتەوە .
- بۆ ئەو کەسانە بەسوودە کە کێشەی لاوازی و کەمی کێشیان هەیە .
زیانەکان و کاریگەرییە لاوەکییەکانی : - ئەوانەی کۆ نیشانەی گرژبوونی کۆڵۆنیان هەیە باشترە نەیخۆن .
- ئەگەر بڕێکی زۆری لێ بخورێت ڕەنگە ببێتە هۆی سکچوون .