
بارزان سابر حسێن
مامۆستا لە زانكۆی سۆران
27ی ئەیلوول، ڕۆژی گەشتوگوزاری جیهانی یە سێكتەری گەشتوگوزار بووەتە سێكتەرێكی گرنگ بۆ شادەماری ئابووری زۆر لە وڵاتان، تەنانەت بۆ هەندێك وڵات بۆتە جێگرەوەی وزە بۆ زیاد كردنی داهاتی گشتی، لە ڕووە زانستییەكە گەشتوگوزار چەند جۆری هەیە وەك (ئایینی ، تەرفیهی ، خوێندن ، بازرگانی ، مێژووی كولتووری ، وەرزشی ، ڕۆشنبیری ، چارەسەری ، كۆمەڵایەتی … هتد) لە هەموو جۆرەكانی گەشتوگوزار ، هەرێمی كوردستان بێ بەش نییە تەواوی ستانداردەكانی بوون بە وڵاتێكی گەشتوگوزاری تێدایە دەتوانین كاری بۆ بكەین ،ئەوەی لێرە دەمەوێت بە كورت و پوخت باسی بكەم یەكێك لە جۆرەكانی گەشتوگوزارە ، كە گەشتوگوزاری وەرزشی(tourism sports ،السياحة الرياضية) یە كەلە ئێستا دا وڵاتان فۆكسی باشیان خستووەتە سەری بۆ وەبەرهێنان و بووژانەوەی كەرتی ئابووری گەشتوگوزار ، وە لە ئێستادا لە ١٠% ی كەرتی گەشتوگوزاری جیهانی پێك دەهێنێت، كوردستان لەبارترین شوێنە بۆ وەبەرهێنانی گەشتوگوزاری وەرزشی تەواوی ژینگە و ئاووهەوا و ئەمنییەت و ئارامی كولتوور و بوونی یاسایی وەبەرهێنان ئەمانە فاكتەری گرنگن بۆ هەر جۆرێكی گەشتوگوزار بە گەشتوگوزاری وەرزشی یەوە، لە هەرێمی كوردستانیش ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەبارترین و شیاوترین شوێنە بۆ وەبەرهێنانی گەشتوگوزاری وەرزشی، چونكە دەبێتە بووژانەوەی ئابووری و هەلی كار گەشەی فەرهەنگی و ڕۆشنبیری وەرزشی هتد… هیوادارم حكومەتی هەرێمی كوردستان و كەرتی تایبەت گرنگی بەم جۆرە گەشتگوزارە بدەن.
































































