زاری کرمانجی :
ئەمڕۆ شەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بارەی هەناردەکردنەوەی نەوت، ڕایگەیاند:” دوای نزیکەی سێ ساڵ لە وەستاندنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی دەرەوە؛ بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە، نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕی جیهانی هەناردە کرایەوە.
مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە گوتارێکدا، لە کۆنفرانسی ئەکادیمیی ساڵیادی “نیقییە” دووپاتی لەوەکردەوە “ ئەم ڕێککەوتنەی لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵ دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ هەموو خەڵکی عێراق، بەتایبەتی خەڵكی هەرێمی کوردستان.
مەسرور بارزانی دەستخۆشی لە هەموو ئەو کەسایەتییانە و ئەو لایەنانە دەکات کە ڕۆڵێکی گرنگیان گێڕا لە سەرخستنی ئەم پڕۆسەیە. دەشڵێت:” ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا چ لە واشنتن، چ باڵیۆزیان لە بەغدا و کونسوڵیان لە هەولێر، ڕۆڵی تایبەتیان گێڕا کە بە ڕاستی پاڵپشتیی گەورە بوون بۆ سەرخستنی ئەم پڕۆسەیە. جارێکی تر هیوادارم ئەم گرێبەستە، ئەم ڕێککەوتنە ببێتە هۆکاری پێشخستنی ژێرخانی ئابووری و لە خزمەتی هەموو هاووڵاتییاندا بێت.”































































