پشتیوان كەریم – زاری كرمانجی :
سەرباز باڵەكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ یەك شەممە، نرخی عەیارەكانی زێڕ لە ئیدارەی سۆران رووی لە دابەزین كردووە، بەشێوەیەك كە هەر مسقاڵی سێ بۆ چوار هەزار دینار دابەزیووە، بەم شێوەیی خوارەوە :
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 24= 423,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 22= 388,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 21 =370,000 دینارە.
یەك مسقاڵ زێڕ عەیار 18= 317,000 دینارە.
سەرباز باڵەكی، سەرۆكی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران دەشڵێت:” بەراورد بە هەفتەی رابردوو ئاستی ئۆنسە بە جێگیری ماوەتەوە یەك ئۆنسەی زێڕیش لە بازاڕەكانی جیهاندا 1770 دۆلار مامەڵەی پێوە دەكرێت”.