به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئۆتۆمبێلێك له جۆری “شۆڤرلێت ئۆپترا” لە گوندی ئازادی سەر بە ناحیەی حاجی ئۆمەران لە ڕێگادا لایداوه و لە ئەنجامدا تووشی وەرگەڕان هاتووه.
ئه‌وه‌ش هاتووه: به‌هۆی رووداوەکە ئۆتۆمبێله‌كه به ته‌واوی سووتاوه و شوفێره‌كه‌ش بەسەختی برینداربووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سۆران، داواش لە شوفێران دەکات پابەندی خێرایی دیاری کراو بن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.































































