زاری كرمانجی-سۆران
ئەمڕۆ پێنجشەممە لە هۆڵی ناوەندی وەرزشی لاوانی سۆران بە بەشداری نوێنەری كاروباری ناوخۆیی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و نوێنەری یاسایی و بە ئامادەبوون ژمارەیەك لە نوێنەرانی ڕێخراو و ناوەندەكان و میوانان، چوارەمین كۆنفڕنسی سەنتەری كۆژیر بۆ چالاكی یاسایی كۆمەڵایەتی بەڕێوەچوو ستافێك وەك سەرۆك و دەستەی كارگێڕی سەنتەر هەڵبژێردران.
دووریا زكری، وەك یەكێك لە سەركەوتووان لە هەڵبژاردنی كۆنفڕانسەكە، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” بە دەنگی ئەندامانی سەنتەر حەوت كەس كە زۆرترین دەنگیان بەدەست هێناوە وەك سەرۆك و دەستەی كارگێڕی سەنتەر لەگەڵ دوو یەدەگ دەست بەكاردەبن.
گووتیشی: : تا ئێستا تەنها هەڵبژاردن بەرێوەچووە لە دوو ڕۆژی داهاتوو سەرۆك و دەستی كارگێڕی لەناو خۆمان دیاری دەكەین و بەفەرمی دەست بە كاروچالاكییەكانمان دەكەینەوە.


































































