سوپای ئیسرائیل كوژرانی سەربازێكی دیكەیان راگەیاند بەمەش ژمارەی كوژراوانی لە جەنگی غەززە گەیشتە 912 سەرباز.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئەیلولی 2025، سوپای ئیسرائیل کوژرانی سەربازێکی دیكەیان لە کەرتی غەززە راگەیاند، بەپێی بڵاو كراوەكەی سوپای ئیسرائیل ئەو سەربازە لە فەوجی 932 بووە تەمەن 21 ساڵە.
سوپای ئیسرائیل زیاتر روونیكردۆتەوە و دەڵێت” سەربازەکەیان بە هۆی فیشەكی قەناس بەدەستێكی بزووتنەوەی حەماس کوژراوە”.
میدیاکانی ئیسرائیلیش بڵاویانکردەوە، سەرەڕای هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ئەو قەناس بەدەستە، بەڵام نەیانتوانیوە ئەو کارە بکەن و دەربازی بووە.
بەپێی ئامارەکانی سوپای ئیسرائیل، لەسەرەتای شەڕی غەززەوە، تا ئێستا 912 سەربازی ئیسرائیلی کوژراون، بەپێی داتاکانیان، 466 سەربازیان لە کاتی ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکان لە کەرتی غەززە کوژراون، ژمارەی بریندارەکانیش دوو هەزار 913 سەربازە، کە برینی 554 یان سەختە.
بەڕێوەبەری تەندروستی غەززەش ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە پێشتر رایگەیاند بوو” زیاتر لە 79 هەزار و 220 کەس گیانیان لەدەستداوە کە لە نێوانیان زیاتر لە 18 هەزار منداڵ هەیە و زیاتر لە 14 هەزار کەسیش بێسەروشوێن بوون.































































