زاری کرمانجی :
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند:” داهاتی نانەوتی هەرێم وەکوو بەشی گەنجینەی فیدراڵی بۆ مانگی تەمووز خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان وەکوو بەشی گەنجینەی فیدراڵی بۆ مانگی تەمووزی ساڵی ( ٢٠٢٥ ) کە بڕەکەی (١٢٠،٠٠٠،٠٠٠،٠٠٠ ) سەدو بیست ملیار دینارە، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەلقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

































































