زاری کرمانجی :
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی ئەیلوولی 2025، لە هەشتەمین ساڵیادی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دا سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.
25ی ئەیلوولی 2017 بە رابەرایەتی سەرۆک بارزانی، گەلی کوردستان ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامدا و 93٪ی دەنگیان بە بەڵێ دا، ئەگەرچی رووداوەکانی دواتر، سەربەخۆیی گەلی کوردستانیان دواخست، بەڵام ئەو داخوازییە تا ئێستا لە دڵ و دەروونی هەموو کوردێکی سەربەخۆخواز ماوەتەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی لە ساڵیادی ڕیفراندۆمدا؛
الوطنُ ليس خريطةً على الوَرَقِ، بل دمٌ يَسرى في العروق.
ما تزرَعُە الیومَ ستَحصدە غداً.
………………………….
نیشتیمان نەخشەیەک نیە لەسەر کاغەز بێت، بەڵکوو خوێنە و بە دەمارەکاندا دەگەڕێ.
ئەوەی ئەمڕۆ دەچێندرێ، سبەی دەدورێتەوە.
































































