زاری کرمانجی :
25ی ئەیلوولی 2017 بە رابەرایەتی سەرۆک بارزانی، گەلی کوردستان ریفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامدا و 93٪ی دەنگیان بە بەڵێ دا، ئەگەرچی رووداوەکانی دواتر، سەربەخۆیی گەلی کوردستانیان دواخست، بەڵام ئەو داخوازییە تا ئێستا لە دڵ و دەروونی هەموو کوردێکی سەربەخۆخواز ماوەتەوە.
ئەمڕۆ هەشت ساڵ بەسەر بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمدا تێدەپەڕێ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردۆتەوە و ڕایگەیاند:” یادی ساڵڕۆژی ڕیفراندۆم، ڕۆژی بڕیاری بوێری گەلی کوردستان، ڕۆژی سەرکەوتنی ئیرادەی نەتەوەکەمان، ڕۆژی هیوا و ئومێد، لە سەرکردە و ڕابەر و پێشمەرگە سەرۆک بارزانی و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و گەلی نیشتیمانپەروەر و خۆڕاگری کوردستان پیرۆز بێت.



































































