پڕۆژەی “هەژماری من” رایگەیاند، ژمارەی بەشداربووانی پڕۆژەکە لە یەک ملیۆن مووچەخۆر نزیک دەبێتەوە. هاوکات جەخت دەکەنەوە، هاووڵاتیان سەرپشکن لە هەڵبژاردنی بانکەکانیان و رێگەش نادرێت بانکە سزادراوەکان بەشداری لە پڕۆژەکەدا بکەن.
پڕۆژەی “هەژماری من” لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: “ژمارەی بەشدرابووانی پرۆژەکە رۆژ بە رۆژ نزیک دەبێتەوە لە ناونووسکردنی یەک ملیۆن مووچەخۆری هەرێمی کوردستان لە سیستەمێکی بانکیی مۆدێرندا”.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هاووڵاتیان سەرپشکن لە هەڵبژاردنی ئەو بانکەی دەیانەوێت و هیچ بانکێک بەسەریاندا ناسەپێندرێت.
هەروەها جەختکراوەتەوە کە هەژماری من رێگە نادات بانکی سزادراو بەشداری لە پڕۆژەکەدا بکات.
پڕۆژەکە ئاماژە بەوەش دەکات، بانکە بەشداربووەکان هاندەدرێن بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەکانیان فراوانتر بکەن و ژمارەی لقەکانیان و ئامێرەکانی راکێشانی پارە (ATM) لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا زیاد بکەن.

































































