زاری کرمانجی :
کەمێک بەر لە ئێستا، لە قەزای سیدەکانی سەر بە ئیدارەی سەەبەخۆی سۆران منداڵێکی دوو ساڵ گیانی لە دەستدا .
تەحسین عوسمان بەڕێوەبەری کارگێڕی بنکەی تەندروستی سیدەکان، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، مناڵێکی دوو ساڵان بە ناوی ” ڕەهوان ڕوژدی برایم ” بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە خانوو گیانی لە دەستدا .
بەڕێوەبەری کارگێڕی بنکەی تەندروستی سیدەکان، ئاشکراشی کرد:” مناڵەکە بە برینداری گەیێنرایە لامان، هەوڵی زۆرماندا بەڵام بەداخەوە گیانی لەدەستدا .
گووتیشی:” بۆ دڵنیابوونەوە لە چۆنییەتی گیان لەدەستدانی تەرمی مناڵەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کرا .

































































