زاری کرمانجی – سیدەکان:
بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگە و بانی سۆران، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” دەستمان بە نۆژەنکردنەوەی بەشێکی ڕێگەی سۆران – سیدەکان کردووە کە لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتیمان جێبەجێ دەکرێت .
ئەندازیار خوسرەت سادق بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگە و بانی سۆران، دووپاتی لەوەکردەوە، بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگادار بوون لە چونیەتی بەڕێوەچوونی كارەكانیان، سەردانی پڕوژەی چاككردنەوە و قێڕتاوكردنی چەند شوێنێكی تێكچوی ڕێگای سەرەكی سۆران-سیدەكانمان کرد، كە بەشێوەی ڕاستەوخو لە لایەن تیمەكانمان و لە سەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتیمان جێبەجێ دەكرێت.
بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگە و بانی سۆران، گووتیشی:” پڕۆژەکە لە قۆناغی یەکەم لە بازگەی سەری بەرد تا دووڕیانی ڕێگەی کەژەک کاری نۆژەن کردنەوەی بۆ ئەنجامدەدرێت و ئەمڕۆ بەشێکی قیڕتاو دەکرێتەوە

































































