ئەژین غەفار-سۆران
تۆماری گشتی زانکۆی سۆران بە مەبەستی ئاسانکاری و هاوکاری، هەڵدەستێت بە پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین بۆ قوتابيانى دەرچووی پۆلی دوازدە بۆ ساڵی خوێندنی (۲۰۲٥-۲۰۲٦)
ڕێبەر عەبدوڵغەفار، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” زانکۆی سۆران بۆ ماوەی ٨ رۆژ بێ بەرامبەر؛ فۆڕمی زانکۆلاین بۆ قوتابيان پڕ دەکاتەوە. دەشڵێت: لە ڕێگەی ڕاوێژکاری بە توانا و خاوەن ئەزموونی چەند ساڵەی زانکۆ، فۆرمەکانی زانکۆلاین پڕ دەکرێنەوە بۆ خوێندکاران. ئامانج لەم کارەش، ئاسانکاری و هاوکارییە بۆ دەرچووانی پۆلی دوازدە.
ناوی ئەو شوێنانەی فۆڕمی زانكۆ لایەن پڕدەكەنەوە:
.بینای بەڕێوبەرایەتی تۆماری گشتی، شوێن/ سۆران_ دێڵزیان _ کەمپی زانکۆی سۆران (مەڵبەندی ڕاوێژکاری).
2.بینای فاکەڵتیی زانست لە کەمپی زانکۆ/ نهۆمی دووەم/ دێڵزیان(پڕکردنەوەی فۆڕم).
3.بینای فاکەڵتیی پەروەردە(بنیات) لە دێڵزیان (پڕکردنەوەی فۆڕم).
پێداویستییەكان:
یەکەم: پێویستە قوتابی بەكارهێنەر و وشەی تێپەڕ كە لە قوتابخانەكان وەرگیراون لەگەڵ خۆی بهێنێت.
دووەم: پێویستە قوتابی ژمارە تەلەفۆنی تایبەت بەخۆی پێ بێت لەکاتی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بەکاردێت.
چەند تێبینیەک//
یەكەم: بۆ وەرگرتنی زانیاری و هەبونی هەر گرفتێك سەردانی تۆماری زانكۆ بكەن.
دووەم: تۆماری گشتی بەرپرس نییە لەو فۆڕمانەی كە بە هەڵە
پڕدەكرێنەوە لەدەرەوەی زانكۆ (سەنتەرەكان).

































































