زاری کرمانجی :
ڕۆژی سێشەممە، 23ـی ئەیلوولی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بڕیاریدا مووچەی مانگی تەممووزی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێ.
ئەم بڕیارەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کاتێکدایە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هەریەک لە وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی نەوت، لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان ڕێککەوتنیان واژۆ کردووە و گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی کۆتایی .
بەپێی زانیارییەکان، حکوومەتی عێراق بەو مەرجەی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دەنێرێت، کە حکوومەتی هەرێم 120 ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆی نانەوتی ڕادەستی عێراق بکات .
لەم بارەیەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند:”دەست بە رێکارەکانی ئامادەکردنی داهاتی نانەوتی کراوە. ئەگەر سبەی رێکارەکان تەواو بن، بە ئەگەرێکی زۆرەوە 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.


































































