وەرزش – زاری كرمانجی:
بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە شاندی تیپی تۆپی پێی یانەی ڕواندز، گەشتی سنووری قەزای دهۆك بكات، بەمەبەستی ئەنجامدانی یەكەمین یاری لە مێژووی خۆی لە خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان.
سبەی دووشەممە 14ی 11ی 2022، ڕواندز دەبێتە میوانی یانەی سێمێل، لە چوارچێوەی گەڕی یەكەمی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان.
بەراورد بە وەرزی ڕابردوو بەشێكی زۆری پێكهاتەی یانەكە گۆڕانكاری بەسەر داهاتووە، ئەمساڵ بە كۆمەڵێك خوێنی نوێوە دێنە نێو كێبڕكێ.
یانەی ڕواندز، بەر لە هەموو یانەكانی ڕكابەری هاتە نێو یاریگە و ئامادەسازییەكانی دەستپێكرد.
یارییەكە كاتژمێر 2 ی دوانیوەڕۆ لەسەر یاریگەی سێمێل بەڕێوە دەچێت، نەوەكانی میر محەممەد بە ئامانجی دەستەبەركردنی یەكەمین بردنەوە لە مێژووی خولەكە هەنگاو دەنێن.
كوڕانی پایتەختی میرنشینی سۆران، ئامانجیانە ببنە ژمارەیەكی قورس لەنێو خولەكە و كێبڕكێی پلەكانی پێشەوە بكەن.